barawzanko Reviews
Published by rasty abubakir on 2025-09-30🏷️ About: .
barawzanko collected the following data from you:
ئەپلیکەیشنەکە پێک هاتووە لەم بەشانە ١- زانکۆ و پەیمانگا حوکمییەکان : ئەم بەشە سەرجەم بەشەکان و کەمترین کۆنمرەکانی وەرگرتنی تێدایە وە هەژمار کردنی نمرەکەت بە کریدت و دیاری کردنی ئەو بەشانەی کە کۆنمرەکەی تۆ وەر ئەگرێت بە رەنگی جیاواز ٢- زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان : ئەم بەشە پێک هاتووە لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان و کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن و نرخی خوێندن لە بەشەکان بۆ هەر زانکۆ و پەیمانگایەک ٣- ناساندنی سەرجەم بەشەکان : لەم بەشە سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی تێدایە کە خوێندنی چۆنە و داهات و کارکردن لەم بەشەدا دوای تەواکردنی چۆنە ٤- سیستەمەکانی خوێندن : لەم بەشەدا هەموو سیستەمەکانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان رونکراوەتەوە ٥- ریزبەندییەکەم : ئەم بەشە سەرجەم ئەو بەشانە لە خۆ ئەگرێت کە خوێندکار یان قوتابی دیاری دەکات بە خواستی خۆی ٦- ڕیزبەندی بەپێی نمرەکەت : لەم بەشەدا خوێندکاران و قوتابیان دەتوانێت زانکۆکان دیاری بکات و کرتە لە ریزبەندی بکات سەرجەم ئەو بەشانەت بۆ ریز دەکات کە نمرەی تۆ وەردەگرن ٧- بەرزکردنەوەی کۆلێژەکان : لەم بەشەدا زانیاری دەدرێت بە خوێندکاران و قوتابیان کە لە هەر بەشێکدا یەکەم بیت بەرزئەکرێیتەوە بۆ کام کۆلێژ ٨- کرێی خوێندنی زانکۆکان : لەم بەشەدا نرخی سەرجەم بەشەکانی زانکۆ پەیمانگا حوکمییەکان دانراوە بۆ خوێندنی پارالێل و ئێواران ٩- بەشی نامە : لەم بەشەدا خوێندکاران و قوتابیان دەتوانن پرسیارەکانیان بکەن لەلایەن ستافی بەرەوزانکۆ وە جواب دەدرێنەوە.