Are you having issues? Select the issue you are having below and provide feedback to KTEBYAR.
Complete guide to troubleshoot KTEBYAR app on iOS and Android devices. Solve all KTEBYAR app problems, errors, connection issues, installation problems and crashes.
Table of Contents:
Some issues cannot be easily resolved through online tutorials or self help. So we made it easy to get in contact with the support team at kara bahaalddin, developers of KTEBYAR.
کتێبیار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریە کاردەکات بۆ بە کلتورکردن و ئاسان کردنی خوێندنەوە ، بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پوختەی هەزاران کتێبی بەسوود لە پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان بە شێوازی دەق و دەنگ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی لە کتێبەکان و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ، ئەمەش بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کتێبەکان و وەک هاندانێک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە کوردستان ، واتە بە پێی خواست و کاتی خۆتان دەتوانن خوێنەر یاخود گوێگری پوختەی تەواوی کتێبەکانی کتێبیار بن . بەشداربووانی کۆمەڵگەی کتێبیار دەتوانن سوودمەندبن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار . »خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکان. »گوێگرتن لە تەواوی کتێبەکان. »خوێندنەوە و گوێگرتن لە کتێبەکان بە بێ هێڵەکانی ئینتەرنێت. »تاقیکردنەوەی وەرزی کۆمەڵگەی کتێبیار کە تێیدا خەڵاتی گرانبەها بەسەر سەرکەوتووان بەشێوەی وەرزی دابەشدەکرێت. »بەشداری تەواوی چالاکی و کۆڕ و سیمینارەکانی کتێبیار بە کۆدی تایبەتی سەر کارتەکانیان . »هەفتەیەک گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ . ئامانجی کتێبیار بە کلتورکردن و ئاسانکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش هەستاوە بە داهێنانی شێوازێکی گونجاو و ئاسان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لە ڕێگرەوە کردوەتە هاوکار بۆ خوێنەران تا لە زۆری بەرهەم و کتێبەکان و کەمی کات و پارە ، یاخود نەزانینی زمانە بیانیەکان نەبێتتە ڕێگر بۆ خوێندنەوەیان و بتوانن سوودمەندبن لە زۆرترین کتێب لە کەمترین کاتدا . بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین . بەهۆی جەنجاڵی و سەرقاڵی زۆرمان بە کار و باری ڕۆژانەوە هەمیشە خوێندنەوەی ڕۆژانەمان دوادەخەین بەمەش زۆرجار لە مانگێکدا تەنها کتێبێک یاخود کەمتر تەواو دەکەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونمان لە هەزاران کتێبی ناوازە ، بە هۆی نەبوونی کات و زۆری نمارەی کتێبەکان ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ سوودمەند بوون لە هەموو کتێبەکان لەکەمترین کاتدا خوێندنەوە و گوێگرتنە لە پوختەی کتێبەکان ، کە لەلایەن ستافی پسپۆڕ و شارەزاوە دوای چەندین جار خوێندنەوە و وردبونەوە لە کتێبەکان بیرۆکە سەرەکیەکانی دەرهێنراوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی و خراونەتە بەردەستی خوێنەری کوردزمان . بەشدرابوان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەی کتێبیار بە بە کارهێنانی ئەو کارتەی لە کاتی هاتنە ناو کۆمەڵگەی کتێبیار وەری دەگرن و لە کاتی کۆتایی هاتنی دەتوانن ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەی کتێبیار نوێ بکەنەوە . بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار لە ڕێگای سەردانی دەتوانن هەژماری (this app. com) ماڵپەڕی کتێبیار تایبەتی کتێبیار درووست بکەن و بە داخڵکردنی کارتی کتێبیار ببنە ئەندامی کۆمەڵگای کتێبیار و سوودمەندبن لە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە . بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .